وه‌ستانێك له سه‌ر بزاڤی ژنی كورد
له ساڵیادی رێبه‌ندانی 57دا
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاوی یه‌كێك له مانگه هه‌ر ئاڵۆز و پڕ له كێشه‌كان بوو بۆ خه‌ڵكی ئێران كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر گه‌وره‌یان دوای چه‌ندین ساڵ خه‌بات و به‌ره‌نگاری له دژی رژیمێكی دیكتاتۆر و هار به ده‌ست هێنا، به‌ڵام له هه‌مانحاڵدا ده‌سكه‌وته‌كانی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران به هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی و به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و شۆڕشه، رفێندرا‌و له ناو چوو. خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران كه ئاواتیان گه‌یشتن به ئازادی و به‌دیهێنانی دیمۆكراسی بوو، له گه‌ڵ رژیمێكی دیكه رووبه‌روو بوونه‌وه كه دڕتر له رژیمی شا بوو و ئه‌مه ده‌سپێكی ده‌ورێكی دیكه له خه‌فه‌قان و دیكتاتۆریه‌ت بوو.
له‌م نێوه‌دا ژنان كه چالاكانه له راپه‌ڕینی ساڵی 57 به‌شداریان كردبوو، چاوه‌ڕێی به دیهاتنی مافه زه‌وت كراوه‌كانی خۆیان بوون كه چی له‌گه‌ڵ چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی بێوێنه‌دا رووبه‌روو بوونه‌وه. هاتنه سه‌ر كاری رژیمی كۆماری ئیسلامی له 22ی رێبه‌ندانی ساڵی 57، هه‌موو ئاوات و خه‌ونه‌كانی ژنانیشی به با دا و ئه‌وان زیاتر له هه‌ر كاتێك تووشی بێ¬مافی و هه‌ڵاواردنێكی زیاتر بوون كه دوای 28 ساڵ له تێپه‌ڕینی ئه‌و رۆژه هێشتاكه رزگاریان نه‌بووه. بۆ شی كردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه كه بۆ چی ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی ئێران به‌م جۆره به هاسانی رفێندرا، مه‌به‌ستی بابه‌ته‌كه‌ی من نییه، به‌ڵكوو لێره‌دا ده‌مه‌وێ تیشك بخه‌مه سه‌ر كاریگه‌ریه‌كانی هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م رژیمه له سه‌ر ژنانی ئێران به گشتی و ژنانی كوردستان به تایبه‌تی.
كۆماری ئیسلامی له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خۆی، هێرشێكی به‌ر بڵاوی كرده سه‌ر گه‌ڵان و چین و توێژه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت ژنان و ئه‌وانی له‌و مافانه‌ش كه به خه‌بات و تێكۆشانێكی چه‌ندین ساڵه به ده‌ستیان هێنابوو، بێبه‌ش كرد و یاسا سه‌ده نێوه راستییه‌كانی جارێكی دیكه به سه‌ر ژناندا سه‌پاند. دوای چه‌ند رۆژ هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م رژیمه خومه‌ینی له 16ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 57دا فه‌رمانی حیجابی زۆره‌ملی بۆ ژنان ده‌ركرد و ئه‌مه یه‌كه‌م هێرش بوو بۆ سه‌ر ژنان كه رۆژی دواتر واته 17ی ره‌شه‌مه كه هاوكات بوو له گه‌ڵ 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن به هه‌زاران ژن له تاران رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له دژی ئه‌م فه‌رمانه‌ی خومه‌ینی شیعاریان دا كه به تووندترین شێوه له لایه‌ن هێزه سه‌ركه‌وتگه‌ره‌كان و حیزبوڵاییه‌كان سه‌ركوت كرا. ژنانی ئێران كه له سه‌رده‌می ره‌زاخان به فه‌رمانی كه‌شفی حیجابی ئه‌و له زیندانێك به نێو حیجاب و په‌چه رزگاریان ببوو، جارێكی دیكه له‌م زیندانه‌دا یه‌خسیر كران و ئه‌مه كاریگه‌ری له سه‌ر ره‌وتی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئێران كه له حاڵی گه‌شه بوو دانا و ئه‌وانی بۆ چه‌ندین ساڵ تووشی بێده‌نگی و لاوازی كرد. به بیانووی حیجاب هه‌زاران ژن له ئیداره‌كان ده‌ركران یان له لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه تێزابیان به سه‌روچاودا كرا و هێزه‌كانی رژیم دروشمی یان روسه‌ری یان توسه‌ریان ده‌دا.


راگه‌یاندنی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه
به‌مه‌به‌ستی
1-داكۆكی له مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان و پشتیوانی له خه‌باتی ئه‌وان دژ به سته‌م و هه‌ڵاواردنی جنسی له رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران،
2-رێكخستنی ژنانی تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخوازی كوردستان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا،
3-ناساندنی مێژووی خه‌باتكارانه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا،
4-بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری ژنانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌وڵ دان بۆ به‌شداریی گونجاویان له هه‌موو بواره‌كان و ئاسته‌كانی چالاكیی حیزبی‌دا،
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م، له یه‌كه‌مین پلێنۆمی خۆیدا بڕیاری پێك هێنانی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌سند كرد.چۆنیه‌تی كار و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه له داهاتوودا به ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گات.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
نۆڤامبری 2006
همزمان با روز جهانی حقوق بشر، «بنياد دموكراسی و حقوق‌بشر كردستان ايران» اعلام موجوديت كرد.
به گزارش "ايلنا"، اين تشكل با انتشار بيانيه‌ای از كليه فعالان اجتماعی، حقوقدانان و كسانی كه دغدغه نقض حقوق بشر و دموكراسی در كل كشور و بهويژه كردستان را دارند، دعوت به همكاری كرد.
اين تشكل در بيانيه خود با اشاره به اينكه ارتباط با كانون مدافعان حقوق بشر در د‌ستور كار آن است، آورده است: دفاع از حقوق زندانيان سياسی و خانوادههای آنان به صورت عام، قربانيان خشونت بهويژه كودكان و زنان بخش ديگری از فعاليتهای اين بنياد را تشكيل میدهد.
در بيانيه «بنياد دموكراسی و حقوق‌بشر كردستان ايران» آمده است: بنياد هرگونه فعاليت سياسی را نفی كرده و فارغ از گرايشات سياسی، فعاليت در چارچوب اعلاميه جهانی حقوق بشر را سرلوحه كار خود قرار میدهد.
ژنێ تفی له نه‌ریت کردوه و ...
زه‌حمه‌ت نه‌بێ
ده‌رکه‌کان داخه‌ن و...
داوێنی ئه‌وانه‌ی که هێشتا پاکن
به حه‌فت ئاو بشۆره‌نه‌وه
مه‌گه‌ر نازانن
ژنێ تفی له یاسا کردووه و
بێ شه‌رمانه باسی عێشق !!!
ئه‌شا...لامه‌زهه‌به
بزه‌یه‌کی له سه‌ر لێوه
چمانێ کروورێ جنێو...
ڕاگه‌یــــــــــاندن!
به‌ڕێزان: به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی،کۆمه‌ڵه تی.ڤی، تێشک تی.ڤی و ڕۆژ تی.فی
له گه‌ڵ ڕێز و سڵاو،
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی له دژی توندوتیژی له گه‌ڵ ژنان، ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ، سێمینارێک به‌ڕێوه‌ده‌با که تێیدا باس و لێکۆڵینه‌وه له‌و دیارده‌یه ده‌کرێ.
به‌شداری له‌و سێمیناره‌دا بۆ هه‌موانه. ئێمه‌ش پێی خۆشحاڵ ده‌بین که تێلێویزیۆنه‌که‌ی ئێوه به‌شداری بکا و ڕێپۆرتاژ به‌رهه‌م بێنێ. خۆشحاڵتر ده‌بین ئه‌گه‌ر له تێلێویزیۆنه‌که‌تانه‌وه ئه‌م ئاگاداریه‌مان بۆ بڵاو که‌نه‌وه.
ئاگاداری!
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی له دژی توندوتیژی له گه‌ڵ ژنان، ڕێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆڤ، سێمینارێک به‌ڕێوه‌ده‌با که تێیدا باس و لێکۆڵینه‌وه له‌و دیارده‌یه ده‌کرێ. هاتن بۆ هه‌موان ئازاده.
Stockholm
Skärholmen C
Mikael kyrkan
ABF Huset
Shame: 2006-11-18
Kat: 13.00- 16.00
ژنان‌وهه‌ڵاواردن له سیسته‌می په‌روه‌رده‌دا
فه‌ریبا محه‌مه‌دی
فمێنیسته‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه جینس، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی كۆمه‌ڵگایه،
ئه‌و رۆڵ و ئه‌ركانه‌ی كه پیاو و ژن له كۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن به‌رهه‌می سروشتی ئه‌وان نییه، هه‌ڵبه‌ت له‌وه‌یكه جینس له باری بایۆلۆژیكییه‌وه بوونی هه‌یه و جیاوازی نێوان جه‌سته‌ی ژن و پیاو راستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره، به‌ڵام گرینگ شێوازی شرۆڤه كردنی ئه‌م جیاوازیانه‌یه و شێوه‌ی به په‌روه‌رده كردنی كوڕ و كچه كه باوك و دایك و مامۆستا وبه گشتی هه‌موو كۆمه‌ڵگا خوازیاری ئه‌وه‌ن كه هه‌ڵس و كه‌وتی جیاوازیان هه‌بێ. ئه‌م شێوه روانینه به‌رده‌وام له خانه‌واده‌و له‌كۆمه‌ڵگاش دا به‌رهه‌م دێته‌وه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، هه‌م پرۆگرامه‌كانی راگه‌یاندن و هه‌م وانه‌كانی خوێندن، سه‌رنمونه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ڵس و كه‌وتی ژنان ده‌ناسێنێ.
كوڕان و كچانێك كه له‌وه‌ها سه‌رنمونه‌یه‌ك په‌یڕه‌وی ناكه‌ن، له گه‌ڵ گاڵته و سووكایه‌تی گه‌وره‌كان و ته‌نانه‌ت هاوته‌مه‌نه‌كانی خۆیان به‌ڕه‌وڕوو ده‌به‌نه‌وه. ئه‌و كوڕانه‌ی كه جۆرێك له هه‌ڵسوكه‌وت نیشان ده‌ده‌ن كه به ژنانه ناسراون، پێیان ده‌ڵێن ژنانێ، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وكچانه‌ش كه هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوانه‌یان هه‌یه، پێیان ده‌ڵێن كوڕانێ. ره‌نگه زۆر جار بیستوومانه ئه‌و كچانه‌ی كه هه‌ڵس و كه‌وتی پیاوانه‌یان هه‌یه له لایه‌ن خانه‌واده و كۆمه‌ڵگا ته‌شویق ده‌كرێن، به‌ڵام بۆ كوڕ وانییه لۆمه ده‌كرێن.
مه‌دره‌سه و قوتابخانه ئه‌و شوێنانه‌ن كه به‌رده‌وام دابه‌ش بوونه جیاوازیه جینسیه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌رهه‌می دێنن و كچان بۆ رۆڵیان له كۆمه‌ڵگا ئاماده ده‌كه‌ن. به وته‌ی ئان ماری وڵپ، رۆڵ و ده‌وری خانه‌واده و مه‌دره‌سه، ئاماده كردنی ژنانه بۆ ماڵداری و به‌شداری له پیشه كه‌م داهاته‌كانه له بازاڕی كاردا.
قانون حمایت از زنان در برابر خشونت خانگی در هند
خبرگزاری جمهوری اسلامی 
ایرنا: تلاش سازمان‌های مختلف در هند برای تضمین حقوق و امنیت زنان در این کشور سرانجام به نتیجه رسید و دولت هند "قانون ۲۰۰۵ حمایت از زنان در برابر خشونت خانگی" را از روز پنجشنبه گذشته به مورد اجرا گذاشت.
براساس این قانون، هرگونه عمل ناشایست با اعضای مونث خانواده همچون ضرب و شتم، ایجاد درد جسمانی، ایجاد ناراحتی روحی، فحاشی، تحقیر، برقراری اجباری رابطه جنسی، ازدواج اجباری و عدم تامین مالی و اقتصادی به عنوان رفتار خشونت آمیز با زنان تلقی می‌شود.
مرتکبان اعمال خشونت بر ضد زنان، تا یک سال حبس یا پرداخت ۲۰ هزار روپیه و یا هر دوی اینها محکوم می‌شوند.
اجرای "قانون ۲۰۰۵ حمایت از زنان در برابر خشونت خانگی" با عکس العمل متفاوت سازمان‌ها و شخصیت‌های مختلف مواجه شده است.
"مولانا مکرم احمد"، امام جماعت مسجد فتحپوری ده‌لی، در مصاحبه‌ای با خبرنگار ایرنا، اجرای این قانون را به عنوان مصیبتی برای جامعه هند توصیف کرد و گفت: "دولت هند "قانون ۲۰۰۵ حمایت از زنان در برابر خشونت خانگی" را تحت فشار سازمان‌های زنان به مورد اجرا گذاشته اما این قانون، به دلیل امکان سوء استفاده زنان از آن در اعمال فشار بر اعضای خانواده به بهانه های گوناگون به صورت فاجعه‌ای برای جامعه هند در خواهد آمد."
وی افزود که قانونی در حمایت از حقوق زنان در هند از قبل نیز اجرا می‌شود و عده کثیری از مردان از جمله صدها تن از مردان مسلمان به جرم آزار و اذیت زنان خود و درخواست جهیزیه از آنان در زندان‌های مختلف هند بسر می برند اما این قانون جدید دست زنان در آزار و اذیت شوهران خود را بازتر خواهد کرد.
مکرم احمد، در مورد امکان تاثیر این قانون بر جامعه مسلمانان هند، گفت: "اسلام قوانین محکمی را برای تضمین حقوق زنان در خانواده و جامعه دارد اما متاسفانه ٨۰ تا ۹۰ درصد از مسلمانان امروزه هند از این حقوق مطلع نیستند و آنان نیز همانند پیروان ادیان دیگر به زنان خود ظلم کرده و از آنان جهیزیه می‌خواهند بطوریکه عده زیادی از مردان مسلمان هم اکنون تحت ماده ۴۹۰ قانون اساسی هند در زندان‌های مختلف هند زندانی هستند." این روحانی برجسته مسلمان، در ارتباط با موارد آزار و اذیت مردان توسط زنان، گفت که "قانون ۲۰۰۵ حمایت از زنان در برابر خشونت خانگی" حقوق مردان را نادیده می‌گیرد و تشکیل کمیته‌ای برای درک واقعیت موجود در منازعات بین زن و مرد ضرروی است.
با بة هةموومانةوة بة ر بة كوشتني ذنان بطرين
لة ماوةي هةفتةكاني رابردوو ضةندين هةوالَ لة كوشتن و خؤسووتاندني ذنانمان ثيَطةيشت كة بة رادةيةك دلَتةزيَنة زمان ناتوانآ قسةي ليَ بكا و قةلةميش ناتوانيَ بينوسيَ. لة شاري مةريوان ضةندين ذن لة ذيَر ناوي ثاراستني نامووس و شةرةف كؤذران و بآدةنطي ليَكرا. بؤضي دةبآ لة كوشتن و لة ناو بردني ذنان بآدةنطي بكةين.
لة كوردستان و لة شاريَك وةك مةريوان كة تيَكؤشةرانيَكي زؤر خةريكي ضالاكين وبويَرانة لة دذي رذيم رادةوستن، بؤضي دةبآ لة بةرانبةر ئةم رووداوة دلَتةزيَنانةدا بآدةنط بن؟ بزوتنةوةي رزطاريخوازانةي كوردستان بؤ سةركةوتن و طةيشتن بة كؤمةلَطايةكي ئازاد و ديموكراتيك ناتوانآ بة بآبةشداري ذنان و بة بآدةستةبةر كردني مافةكاني ئةوان سةركةوتن بة دةست بهيَنآ و بآ طومان كوشتن و لة ناو بردني ذنان لة ذيَر ناوي نامووس و شةرةف، يةكيَك لة دياردة كؤن و قيَزةونةكانة كة دةبآ لة ناو بضيَ و لة دذي خةبات بكرآ.
كوشتنی كچێك له‌مه‌ریوان‌و هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كورت
ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
كۆمه‌ڵگای كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رۆژانه به شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ده‌بینین كه روو له‌گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌و دیاره ژنانیش له‌م گه‌شه‌سه‌ندویه‌دا بێ به‌ش نین به‌ڵام له‌هه‌رحاڵدا هێشتاكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵ‌وگۆڕانه كه له كوردستان هاتۆته ئاراوه كوشتن‌ولێدان‌وتوندوتیژی نواندن به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌سه‌ر ژناندا بۆته بابه‌تی جۆراوجۆری میدیا وراگه‌یاندنه‌كانی كوردستان.
له رۆژی 5ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا هه‌واڵێكی ناخۆش‌و جه‌رگبڕ دڵی هه‌موو مرۆڤێك ده‌هه‌ژێنێ‌و روبه‌ڕێكی به‌ر فراوان له نیگه‌رانی‌و ئاڵۆزی له ناخی هه‌ر كه‌سێك دا درووست ده‌كات. له‌ورۆژه‌دا كچێك له ئاوایی نژماری سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستی باوكییه‌وه به هۆی بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ری له له‌شی جیاده‌كرێته‌وه.